لە چەن رۆژی ڕابردوودا هێرش و پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکییە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چڕتر بووەتەوەو بووەتە هۆی خەساری مادی و گیانیی زیاتر، بە شێوەیەک کە زیانی گەورە بەر چەندین ناوەندی خزمەتگوزاری کەوتووە.
دەوڵەتی داگیرکار و فاشیستی تورکییە لە شەڕی حەماس و ئیسراییل کە میدیا و بیروڕای گشتیی جیهانیی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە وەکوو چەتر و سرپۆشێک بۆ درێژەی تاوانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوودی وەرگرتووە و لە بێدەنگیی میدیای جیهانی و ئەو هێزە جیهانیی و ناوچەییانەی ئیدەعای پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن، لە کاولکاری و هەوڵ بۆ داگیرکاریی ئەو بەشەی کوردستان بەردەوامە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی هێرشی جینایەتکارانەی سوپای تورکییە، داوا لە هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی رۆژئاوایی ئەکا لە مەڕ ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن و لە هەمانکاتیشدا ئاکسیۆن و خۆپیشاندان بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی بیروڕای گشتیی جیهان بۆ ئەم پرسە بە ئەرکی هەموو تێکۆشەرانی کورد لە دەرەوەی وڵات دەزانێ.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاویی
٢٧ی دێسامبری ٢٠٢٣ی زایینی