لە رێكەوتی ٥/١٠/٢٠٢٣ ی زاینیی وەفدێکی رێبەری کۆمەڵە بە سەرپەرەشتی هاوڕێ رەزا كەعبی سکرتێری گشتی کۆمەڵە و هاوڕێیان، نەوید مێهرئاوەر ئەندامی كومیتەی ناوندی كۆمەڵە و ئەمجەد حسەین پەناهی بەرپرسی پەیوەندیەكانی كۆمەڵە لە هەولێر، سەردانی بارەگای پارتی سەربەستی كوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن بەڕێزان كاك عارف باوەجانی سەرۆكی پ س ك و بەرێزان سۆران كرماشانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەربەست نوورانی كارگێری پەیوەندیەكان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو چاوپێكەوتنە دۆستانەدا کە ٢ کاتژمێری خایاند، چەندین بابەتی گرنگی پێوەندیدار بە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تاوتۆی کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیدان بە پێوەندییەکانیان و کاری هاوبەش.
رێكەوتی 5/10/2023