دەربارە

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (بە ئینگلیزی: Komala Party of Kurdistan، بە کوردیی باکووری: Partiya Komeleya Kurdistan) حزبێکی سیاسیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. کۆمەڵە خەبات دەکات بۆ کوردستانێکی ئازاد لە ژێر بنەمای دێموکڕاسی و دادپەروەریی ئابووری و کۆمەڵایەتی و یەکسانیی ڕەگەزی.

کۆمەڵە لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٤٨ی ھەتاوی/ ١٩٦٩ی میلادی- ٢٧ی ئۆکتۆبر لە لایەن هەندێک لە خوێندکارانی زانکۆ و هەروەها چالاکەوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەک ڕێکخراوێکی سیاسی چەپ دامەزرا. لە بەر کەش و ھەوای سیاسی و دیکتاتۆڕیی ڕژیمی ئەوکات ھیچ جموجۆڵ و چالاکییەکی سیاسی نەدەکرا، بۆیە کۆمەڵە ھەر ئەوکات وەک زۆربەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکە دەستی بە چالاکی نەھینی کرد. سەرەڕای زیندانی کردنی دامەزرێنەران ئازار و شکەنجەیان کۆمەڵە توانی خۆراگریی بکات و چوارچێوەی خۆی ڕابگرێت. دوای نزیکەی یەک دەیە چالاکی نەھێنی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی ھەتاوی (١٥ی ٢ی ١٩٧٩) بە گیانبەختکردنی کاک حەمە حسێن کەریمی بوونی خۆی ئاشکرا کرد و دەستی بە چالاکی ئاشکرا کرد.

ڕێگەکانی پەیوەندیی فەرمی بە کۆمەڵەی ەحمەتکێشانی کوردستان:

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی ەحمەتکێشانی کوردستان central.committee@komele.org

کومیسیۆنی دەرەوەی وڵات: abroadcommittee@komele.org

کومیتەی بریتانیا: uk.committee@komalainternational.com