خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان!

حیزب‌ و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان‌ و ئێران!
سێ ساڵ لەوەپێش‌و لە رۆژی 17ی خەرمانانی 1397 رژیمی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی بنكە‌و بارەگاكانی حیزبی دیموكراتیان لە قوڵایی هەرێمی كوردستان موشەكباران كرد كە لە ئەنجامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا 16 كەس لە ئەندامانی سەركردایەتی‌و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات شەهید بوون‌و زیاتر لە 40 كەسیش برینداربوون ، کە لە ناو گیانبەختکرواندا دوو هەڵسوڕاوی خەباتکاری ژن ، شەهیدان نەسرین حەداد و سۆهیلا قادری ئەندامانی دەستە ڕێبەری ناوەندی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرچاوو دیارن .

لە درێژەی تاوانەکانی كۆماری ئیسلامی‌و هەر لەهەمان رۆژدا سێ بەندكراوی سیاسی سەر بە كۆمەڵە، بە ناوەكانی “ڕامین حوسێن پەناهی، لوقمان مورادی ‌و زانیار مورادی” لەلایەن جەلادەكانی كۆماری ئیسلامی لە زیندان لەسێدارەدران.
كۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای ئەو سیاسەت‌و رێبازەی كە ماوەی زیاتر 4 دەیەیە بۆ سەركوتی هەر دەنگێكی ئازادیخوازی لە ئێران‌و بەتایبەتی لە كوردستان بەڕێوەی دەبات، بەئەنجامدانی تاوانەكانی رۆژی 17ی خەرمانان جارێكی دیكە هەوڵیدا ورەی خەباتكارانەی خەڵكی كوردستان‌و هێزە سیاسیەكانی كورد بڕوخێنێت‌و چاوترسێنیان بكات، بەڵام بزوتنەوەی حەقخوازانەی خەڵكی كوردستان لە پاش هەر تاوانێكی دڕندانەی كۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەمیشە پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی ئازادی‌و مافە رەواكانی خەڵكی كورد كردوە.

دوا بەدوای كردەوە تیرۆریستییەكانی رژیم، خەڵكی خەباتكاری كوردستان لەسەر داوای حیزبە سیاسییەكانی خۆیان ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٧، مانگرتنێكی سەرتاسەریان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند و بۆ جارێكی دیكە تاوانەكانی كۆماری ئیسلامییان مەحكوم كرد.

ناوەندی ژنانی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە سێیەمین ساڵیادی تاوانەكانی 17ی خەرمانان، سڵاو دەنێرێت بۆ گیانی پاكی گیانبەختكردووانی ئەو ڕۆژە و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵە‌ و هاوسەنگەرانی ئەو شەهیدانە دووپات دەكاتەوە. هەروەها پێزانینی خۆمان ئاراستەی خەڵكی وشیار‌ و خەباتكاری كوردستانی ڕۆژهەڵات دەكەین كە هەمیشە خاوەندارێتیی ڕۆڵەكانی خۆیان كردووە‌ و دژی داگیركاری و سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی تێكۆشاون‌ و قوربانییان داوە.

ناوەندی ژنانی كوردستانی ڕۆژهەڵات
پەیامی ناوەندی ژنانی كوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی تاوانەكانی ١٧ی خەرمانان

17ی خەرمانانی 1400هەتاوی
رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
رێکخراوی ئافرەتانی خەبات
ژنانی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵات
یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان
یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

Share.

Leave A Reply